نێچیرڤان بارزانی: هه‌میشه یادی سری سورەیا ئۆندەر له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا دەمێنێتەوە که بڕوایان به ئاشتییە
وێستگەنیوز-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە، "به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دواییی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌رم بیست. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیانی و ده‌م پارتی ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواکارم گیانی به به‌زه‌یی و میهربانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت".
باسی لەوەشکرد، "خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به ڕۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کرده‌وه و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که جێی ڕێز و پێزانینی هه‌مووان بوو. بۆیه هه‌میشه یادی ئەو له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه".
PM:08:29:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت