كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پێشبینی تاوه‌باران ده‌كرێت و هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئایاری 2025 ئاسمان له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی تاوه باران له كات و شوێنی جیا جیا و هه‌ندێ جار هه‌وره‌بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێت به (4 -)2 پله‌ی سیلیزی به به‌راورد له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با گۆڕاو ده‌بێت و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 4- 5- 2025 ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی تاوه‌باران له كات و شوێنی جیا جیا و هه‌ندێ جار هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با گۆڕاو ده‌بێت و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 33 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 30 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 30 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 35 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 31 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 32 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 28 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 20 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :36 پله‌ی سیلیزی
AM:11:28:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت