سه‌نته‌ری میترۆ داوای باشكردنی ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسان و ئازادكردنی حوكمدراوان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نووسان، یادی ڕۆژی جیهانیی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌رز ڕاده‌گرێت كه ساڵانه ده‌كه‌وێته 3ی ئایاره‌وه. له‌م بۆنه‌یه‌شدا هۆشداری ده‌دات له مه‌ترسی به‌كارهێنانی ژیریی ده‌ستكرد (AI) وه‌ك ئامرازێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ساخته هه‌واڵ و زانیاری گه‌مه‌پێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان و داوای باشكردنی ژینگه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادكردنی حوكمدراوان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 3ی ئایار، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبیری یۆنسكو(UNESCO) له ژێر دروشمی "ڕووماڵكردن له جیهانێكی نوێ‌دا، كاریگه‌ریی ژیریی ده‌ستكرد (AI) له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیا"، یادی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی كاریگه‌رییه‌كانی (AI) په‌یوه‌ندی به‌و گۆڕانه‌وه هه‌یه كه زیره‌كی ده‌ستكرد هێنایه ئاراوه، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ئه‌و ئامرازانه به رۆژنامه‌نووسان ده‌به‌خشێت، كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی راپۆرتی بنكۆڵكاری، دروستكردنی ناوه‌ڕۆكی میدیایی، وردبینی له خستنه‌رووی راستییه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌رده‌ستخستنی خزمه‌تگوزاری ده‌ستڕاگه‌یشتن به زمانه‌كان و باشتركردنی شیكاری له داتاكان، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیاكه هه‌ڵگری مه‌ترسییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری چه‌واشه‌كارانه، ساخته‌كردنی ده‌نگ و ره‌نگ، هه‌روه‌ها هه‌ڵگری هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ چاودێریكردنی ڕۆژنامه‌نووسان.
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه پیشه‌ییه‌كانیش، ژیریی ده‌ستكرد (AI) مۆدێلێكی نوێی بازرگانی میدیای ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش مشتومڕو نیگه‌رانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژووری هه‌واڵ و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و مووچه و پاداشتی ماندووبوونیان به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌وان ڕاپه‌ڕێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختدكاته‌وه "ژیریی ده‌ستكرد ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له ده‌سته‌به‌ركردنی خێرای زانیاری تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، به‌ڵام نابێت بكرێت به ئامرازێكی دیكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ساخته هه‌واڵ و زانیاری گه‌مه‌پێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاوڵاتیان و ڕۆژنامه‌نووسان".
سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌م ڕۆژ و بۆنه‌یه‌ش به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت: "هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی گفتوگۆی دیموكراسییه بۆ دربازبوون له قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی، ئه‌مه‌ش پێویستی به فره‌یی راسته‌قینه‌ی میدیا و ئازادی كاركردنیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی زانیاری و بیربۆچوونی جیاواز هه‌یه، دوور له گوشار و پێشێلكاری و به دابینكردنی ژینگه‌ی كاركردنی گونجاو بۆ ڕۆژنامه‌نووسان".
له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌نته‌ری میترۆ داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، "زه‌مینه خۆش بكات تا میدیا ڕۆڵی خۆی ببینێت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاركردنیان نه‌هێڵیت، پێشێلكاران و تاوانكارانی به‌رامبه‌ر میدیاكاران ڕووبه‌ڕووی دادگا بكاته‌وه و كارێك بكات ده‌ربازیان نه‌بێت له سزا".
ده‌شڵێت: "با ڕۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ به پێداچوونه‌وه به حوكمه دادوه‌رییه‌كان دژ به رۆژنامه‌نووسان، "شێروان شێروانی" و "قاره‌مان شوكری" و هه‌ڵگرتنی تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر "ئومێد په‌روشكی" و ئازادكردنیان".
هه‌روه‌ها میترۆ جه‌خت له رۆڵی گرنگی میدیا ده‌كاته‌وه له بڵاوكردنه‌وه زانیاری و گه‌یاندنی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه، به ئامانجی هۆشیاری زیاتر بۆ تاكه‌كان، ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه و رتكردنه‌وه‌ی گوتاری رقوكینه و كۆتایهێنان ئاشكراكردنی نهێنی كه‌سی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی و جیاكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی گشتی و ره‌هه‌ندی كه‌سی تایبه‌ت، له بڵاوكردنه‌وه‌دا.
سه‌نته‌ری میترۆ راشیگه‌یاندووه كه "سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رۆژنامه‌نوسی كوردستان و ئازادی بۆ حوكمدراوان و راگیراوان".
AM:08:32:03/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت