دوای تۆمارکردنی یەکەم توشبووی تای خوێنبەربوون؛ کوشتارگەی کۆیە داخرا
وێستگەنیوز_
دوای تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کۆیە، کوشتارگەی شارەکە داخرا.
ئەمرۆ هەینی 2ـی ئایاری 2025، دکتۆر خەیڕوڵڵا خزر، سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کۆیە رایگەیاند، لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بڕیارماندا بە داخستنی کوشتارگەی کۆیە بۆ کاتێکی نادیار.
بڕیاری داخستنی کوشتارگەکە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کۆیە، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
توشبووەکە تەمەنی 42 ساڵە، نیشانەکانی نەخۆشیەکە، بەتایبەت پلەی گەرمی بەرزو لەشداهێزان و بێتاقەتی تێدابووە.
توشبووەکە سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە لە ژێر چاودێری و چارەسەردا بووە، تا پشکنینەکانی لە بەغدا گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، بەڵام بە وتەی شیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە، "حاڵەتەکەی قورس نییە بەو ڕادەیەی خوێنبەربوونی ناوەکی و دەرەکی هەبێت."
PM:09:56:02/05/2025
ئهم بابهته 1188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت