وەزارەتی کشتوکاڵ: سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فەرمییەکان قەدەغەیە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڕیاردراوە شوێنانه‌ی كه‌ئاژه‌ڵیان لێ سه‌رده‌دبڕێت بەتایبەتی له‌مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان دابخەن و هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دیارده‌ی سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فەرمییەکان قەدەغەیە و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵیان لێسه‌رده‌دبڕێت بەتایبەتی له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان دادەخرێن و سەرپێچیکاران سزادەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەدەغەكردنی هاتوچۆ و گواستنەوەی ئاژەڵ (مانگا، مه‌ڕ و بزن)، هەروەها هاوردەكردنی گۆشت و پێستە و بەرووبوومی ئاژەڵ بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رێگریكردن له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به‌بێ مۆڵه‌تی رەسمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له سنووره‌كانی ده‌ره‌وە و له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنورییەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
ئاشکراشیکردووە، وەزارەت رێككاری پێویستی گرتووەته‌به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی رشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.
PM:06:36:02/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت