حەج و عومرەی کوردستان: سیمکارتی ئینتەرنێت و پەیوەندیی بێبەرامبەر پێشکەش بە حاجییان دەکرێت
وێستگەنیوز_
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، "سیمکارتی ئینتەرنێت و پەیوەندیی بێبەرامبەر پێشکەش بە حاجییان دەکرێت".
کاروان ستونی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، ئەم خزمەتگوزارییە بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی حاجیان و هاوکاریکردنیانە لە کاتی سەفەریان بۆ سعوودییە و بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای "کنان" بریکاریی سەرەکی کۆمپانیای ئیس تی سی سعوودیە کراوە، هەر حاجییەک سیم کارتێکی ئینتەرنێت بە پێنج گێگا ئینتەرنێت و 120 خولەک پەیوەندی لەخۆ دەگرێت و لە دەروازەی عەرعەرە بێبەرانبەر بە حاجیانی گەشتی وشکانی و لە شاری مەککەی پیرۆزیش بە حاجیانی گەشتی ئاسمانی دەدرێت.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەو سیمکارتەی بە حاجیان دەدرێت ناوبراو باسی لەوە کردووە، سەرەڕای دابینکردنی سیمکارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندیی تەلەفۆنی، بۆ هەر پاسێکی حاجیان ڕاوتەرێکی ئەنتەرنێت دابین دەکرێت، کە 30 حاجی دەتوانن سوود لە ئەنتەرنێتەکەی وەربگرن.
جەختیشی کردەوە لەوەی، سەرۆکی شاندنی حاجی کوردستان، شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی هەرچی ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە بۆ ئەم ساڵ بە جیاوازی ساڵانی ڕابردوو پێشکەش بە حاجیانی کوردستان بکرێت.
PM:04:48:02/05/2025
ئهم بابهته 684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت