یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی ئایاری 2025 د. سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك له حاڵه‌ته‌كان له‌شاری كه‌ركوك و بوونی گیانله‌ده‌ستدان به‌و نه‌خۆشیه. دوای به‌دواداچوون و پشكنین بۆ نه‌خۆشێكی گومان‌لێكراو له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو. ئه‌مڕۆ دوای دڵنیابوونه‌وه و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی پشكنینه‌كان یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م حاڵه‌ت به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا ئه‌ویش هاوڵاتییه‌كی شاری (كۆیه)یه، ته‌مه‌نی (٤٢) ساڵه و پیشه‌ی گۆشتفرۆشه".
وتیشی: "له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و دۆخی ته‌ندروستی تا ئێستا جێگیره".
د. سه‌ركار سورچی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات و "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی".
ده‌شڵێت: "له‌كاتی هه‌بوونی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ پێویسته تیمه‌كانی ڤێترنه‌ری ئاگاداربكه‌نه‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتووانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ یان به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ له‌كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن".
په‌تای كۆنگۆ یاخود تای خوێنبه‌ربوون، نه‌خۆشییه‌كه له رێگه‌ی
زینده‌وه‌رێكی بچوك به ناوی (گه‌نه) له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ
ده‌گوازرێته‌وه، له 40%ی تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر
ژیانیان دروستده‌بێت
PM:02:05:02/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 3064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت