كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پێشبینی تاوه‌باران ده‌كرێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی ئایاری 2025 ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پێشبینی تاوه بارانی كه‌م له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت له‌گه‌ڵ روودانی بروسكه كه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم زیاتر ده‌بێ، هه‌روه‌ها ره‌شه‌بای به‌هێز كه له ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم توزو خۆڵیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت به به‌راورد له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و له دوای نیوه‌ڕۆ زیاد ده‌كات بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. له‌كات و شوێنی ره‌شه‌با و دابارین له‌نێوان ( 4- 5 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 3- 5- 2025 ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی كه‌مێك نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كان و هه‌روه‌ها تاوه بارانی كه‌م له رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به (2-4) پله به به‌راورد له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با گۆڕاو ده‌بێت و مه‌ودای بینین 7 - 19 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 33 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 31 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 31 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 36 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 32 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 32 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 28 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 16 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :38 پله‌ی سیلیزی
AM:10:42:02/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت