لە کەرکوک حاڵەتی ئامادەباشی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکانی عێراقی گرتبووەوە گەیشتە شاری کەرکوک و تیمەکانی تەندروستی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق هەموو كارمەندانی تەندروستی كەركوكیان خستووەتە ئامادەباشییەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی خۆڵبارینەكە و پێشوازیكردن لە نەخۆشەكان و چارەسەركردنی حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی، هەروەها دابینكردنی دەرمان و بوتڵی ئۆكسجین بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.
تەندروستیی کەرکوک، داواش لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی ئەو رێنماییانە بن، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک و بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرچووە، بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆیان لە زریانی توندی خۆڵبارین.
PM:11:23:01/05/2025
ئهم بابهته 1188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت