رێباز حەملان: بەغدا سەرسامە بە لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، مەسەلەی مووچەی هەرێمی کوردستان باشترین کارتی فشاری سیاسییە، ئاماژە بەوەشدەکات، لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێ كێشه‌یه و خۆشیان پێی سه‌رسامن.
رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لە کەناڵ هەشت کە سبەینێ هەینی بڵاودەبێتەوە رایگەیاند، "مەسەلەی مووچەی هەرێمی کوردستان باشترین کارتی فشاری سیاسییە کە بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنێت، باجەکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەیدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێ كێشه‌یه و خۆشیان پێی سه‌رسامن، چونكه ئه‌وان لیستی لەو جۆرەیان نییە".
PM:10:50:01/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت