قایمقامییەتی سلێمانی: بۆ سەلامەتی کرێکاران حەوت شوێنمان داخستووە
وێستگەنیوز-
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ پاراستنی کرێکاران حەوت شوێنمان داخستووە و هەزار و 104 شوێنیشمان ئاگادار کردووەتەوە.
ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2025، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا رایگەیاند، "لە رێگەی لیژنەکانەوە بۆ سەلامەتی کرێکاران و لەبەر نەبوونی مەرجی سەلامەتی شوێنکارێکیان رووبەڕووی دادگا کردووەتەوە، هەروەها هەزار و 104 شوێنیشیان ئاگادارکردووەتەوە کە مەرجەکانی سەلامەتی جێبەجێ بکەن، ئەمە جگە لەوەی حەوت شوێنیشیان لەسەر پابەندنەبوون داخستووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەوڵەکانیان چڕتر دەکەینەوە بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران، تاوەکو ژیانێکی شایستەیان هەبێت".
PM:04:33:01/05/2025
ئهم بابهته 552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت