چاره‌نوسی پێكهێنانی كابینه‌ی 10ی حكومه‌تی هه‌رێم نادیاره
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه چاره‌نوسی پێكهێنانی كابینه‌ی 10ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نادیاره‌و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ش كه‌باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌منزیكانه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت دوره له‌ڕاستییه‌وه. بریاربوو له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی دووكان كۆبونه‌وه‌كان چڕبكرێته‌وه‌و رۆژانه هه‌ردوو شاند ئه‌نجامی بده‌ن، له‌و رۆژه‌وه كۆبونه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
سه‌رچاوه‌ه‌كه به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی پێكهێنانی كابینه‌كانی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتییه‌وه یه‌كلا كردۆته‌وه رێكه‌وتن بووه له‌سه‌ر پۆسته‌كان نه‌ك رێكه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی سیسته‌می حوكمڕانی "ئه‌وه‌ی پێیوایه رێكه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كان و چۆنێتی به‌رێوبردنی سیسته‌می حوكمڕانی یه‌كسانن وه‌ك یه‌ك ئه‌وا له‌مێژووی ئه‌م دوو حزبه تێنه‌گه‌یشتووه".
سه‌رچاوه‌كه وتی" له‌ئێستادا كۆبونه‌وه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته هه‌ره هه‌ستیارترین شوێن كه ئه‌ویش دابه‌شكردنی پۆسته‌كانه".
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، پارتی ڕازی نییه له‌داواكارییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌تیایدا داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، پارتی یه‌كێتی ڕاده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نایه‌نه‌وێت بێ جێ‌به‌جێكردنی به‌شێكی زۆری به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت دوباره هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگی هێز له‌رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كانی حكومه‌ت، بچێته نێو شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ناوه ناوه كه‌ناڵه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بده‌ن به‌گوێی خه‌ڵكدا كه كابینه‌ی 10 یه‌م به‌مزووانه پێكدێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه وتی: قسه‌ی دڵی پارتییه، ئه‌گینا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم به‌و جۆره‌ی پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌م كابینه‌یه پێكبهێنرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، بۆ ماوه‌ی زیاتر له 25 رۆژ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپا ده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی تری نێوان مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌رێوه‌نه‌چێت، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی تریش بكرێت"ڕه‌نگه بڕیاری كۆتایی تیانه‌درێت". ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مرۆ ته‌له‌فزیۆنی ئاڤا كه به‌یه‌كێك له‌میدیاكانی نزیك سه‌ر به مه‌سرور بارزانی داده‌نرێت بڵاویكرده‌وه كه تاوه‌كو 30ی 5 كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 28-4-2025، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی،به‌ئاماده‌بوونی شاندی پارتی و یه‌كێتی لە دووکان کۆبوونەوە، هەر هەمان ڕۆژ شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان لە دووکان کۆبوونەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان بریاربوو رۆژانه هه‌ردوو شاند كۆببنه‌وه، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه كۆبونه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه و به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ناوه‌راستی هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی تر ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام هیچ رۆژێك له هه‌فته‌كه دیارینه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ته‌نها پێشبینیه‌كی ئاڤا میدیایه.
زانیارییه‌كان له‌دوای كۆبونه‌وه‌كانی 28 ی نیسان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی ناوخۆ دەکات
هه‌روه‌ها پارتیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكه حكومه‌ت وەزارەتەکانی شارەوانی و ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان.
میدیاكانی پارتی له‌زاری سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یانه‌وه به‌رده‌وام ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆکی پەرلەمان و وەزارەتی شارەوانی بە یەکێتی بدرێت.
PM:03:39:01/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت