وەزارەتی کارەبا: ئەو هاوڵاتیانەی سلێمانی کە کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە کەمتر لە 17 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، نیوەی بەشداربووانی پڕۆژەی ڕووناکی لە سلێمانی، بۆ مانگی چوار، کەمتر لە 17 هەزار دینار کرێی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 1ـی 5ـی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: "جێگەی خۆشحاڵییە نیوەی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی کە کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە، بۆ مانگی نیسان (چوار) کەمتر لە 17 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، پاش پاڵپشتی %50 لەسەر پسوولەکەیان."
رۆژی چوارشەممە 30ـی 4ـی 2025، ڕایگەیاندبوو، لە درێژەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناكی، كارەبای نیشتمانیی 24 كاتژمێری بۆ 12 گەڕەكی دیكەی شاری هەولێر و دوو گەڕەكی دیكەی شاری سلێمانی دابین دەكرێت.
بەم پێیەش ژمارەی ئەو گەڕەکانەی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێرییان هەیە، لە هەولێر 38، لە سلێمانی 12 و لە دهۆکیش گەیشتووەتە سێ گەڕەک.
PM:12:24:01/05/2025
ئهم بابهته 632
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت