شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: کرێکاران بەشێکن لە بونیادنانی نیشتمان


وێستگەنیوز_

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا دەڵێت: "کرێکاران بەشێکن لە بونیادنانی نیشتمان".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا رایگەیاند، 1ی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران، ئەو رۆژەی زۆرجار بەدەستکەوتە نوێیەکانی کرێکارانەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام رەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رۆمانییەکان، کە ئەوکات بەهاتنی بەهار و بەڵێنەکانی نوێبوونەوەوە دەناسێنرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو سەرەتایەکی نوێ، هەموو وەرزێک و هەر قۆناغێک، کەسێک هەیە ئەو بناغەیە بنیات دەنێت کە پشتی پێدەبەسترێت، کاتێک باس لە بنیادنانی نیشتمان دەکەین با لە یادمانبێت کە نیشتمان تەنیا بنەما یان زانست یاخود هیواکان نین، بەڵکو رێگا و پرد و هێڵی کارەبا و خوێندنگە و ژێرخانە، ئەو دەستی کارەیە کە بنیادی دەنێت و پارێزگاری لێدەکات، ئەو دەست و بازووانەی شایستەی پێزانین و وەبەرهێنانی راستەقینە و ئینجا پاراستنی شکۆمەندییەتی لە هەلومەرجی کاردا".

دەشڵێت: ئەمڕۆ پیرۆزبایی لە کرێکارانی عێراق دەکەین لە رابردوو و ئێستا و دوارۆژیشدا.


AM:11:36:01/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو