نێچیرڤان بارزانی: پێداگری لە پاراستنی شکۆی کرێکار و مسۆگەر کردنی گوزه‌ران و ژیانيان دەکەین
وێستگەنیوز_
نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا دەڵێت: "جەخت لەسەر پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا رەواکانیان له هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، هه‌روه‌ها پێداگری لەسەر پێويستيى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و ڕێکخستنی پەیوەنديی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکەین،"
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بە بۆنەی یەکی ئایار، جەژنی جيهانيى کرێکارانه‌وه، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان و رێكخراوه‌كانيان دەکەم. ره‌نج و كۆشش و ماندووبوونيان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریى كارا و بنەڕەتییان لە پێشخستن و گەشەسەندنى وڵات‌دا، بەرز دەنرخێنم.
جەخت لەسەر پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا رەواکانیان له هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، هه‌روه‌ها پێداگری لەسەر پێويستيى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و ڕێکخستنی پەیوەنديی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکەین لەسەر بنەمایەک کە شکۆی کرێکار بپارێزێت و دڵنياييى گوزه‌ران و ژیانيان، مسۆگه‌ر بکات.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه، به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و كرێكارانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه کە لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە و سڵاو له خێزان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌ين. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ چاودێريی خێزانەکانیان بکەن و هه‌موو پشتيوانى و هاوكارييه‌كى پێويستيان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
هیوای پشوویەکی ئارام و ئاسووده بۆ هەموو کرێکاران و سەرکەوتن له هه‌وڵ و خەباتیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافەکانیان ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
1ى ئاياری 2025
AM:11:03:01/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت