قوباد تاڵەبانی: هەوڵ دەدەین پەرە بە تواناکانی دەستی کاری ناوخۆیی بدەین
وێستگەنیوز_
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، هەوڵماندا لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکان و دەرکردنی رێنمایی نوێوە بەشێک لە مافەکانی کرێکاران دەستەبەر بکەین.
لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەموو کرێکارانی زەحمەتکێشی کوردستان دەکەین و رۆڵیان لە بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا بەرز دەنرخێنین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان لە قۆناغی گەشەسەندندایە و کەرتی تایبەت ساڵ لە دوای ساڵ بەهێزتر دەبێت. بەڵام گەشەسەندنی راستەقینە بەدی نایەت بەبێ هێزێکی کاری شارەزا کە مافەکانیان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پارێزراوبێت.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ساڵانی رابردوودا هەوڵماندا لەڕێی هەمواری یاسا بەرکارەکان و دەرکردنی رێنمایی نوێوە بەشێک لە مافەکانی کرێکاران دەستەبەر بکەین، لەمەودواش هەوڵ دەدەین بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لەلایەکەوە پەرە بە تواناکانی دەستی کاری ناوخۆیی بدەین و لەلایەکی دیکەشەوە ماف و شایستەکانیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان گەرەنتی بکەین.
AM:10:20:01/05/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت