بافڵ تاڵەبانی بۆ کرێکاران: بۆ هەمیشە لەگەڵتان دەبم و پشتگیرێکی سەرەکیم بۆ داواکارییە رەواکانتان
وێستگەنیوز_
بافڵ تاڵەبانی لە رۆژی 1ـی ئایاردا دەڵێت، "بە رێزەوە لە رۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانێت کە بەشێک بوون لە قوربانیدان و سەرخستنی خەباتی گەلەکەمان."
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە گەرمی پیرۆزبایی لە کرێکارانی خۆشەویست دەکەم و دەستی ماندوبوونیان دەگوشم، وەکو هەمیشە بە رێزەوە لە رۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانم کە بەشێک بوون لە قوربانیدان و سەرخستنی خەباتی گەلەکەمان کە لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە ئازیزەکەشماندا دەستێکی باڵایان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆش و پشتگیریی هێنانەدی خواست و پاراستنی مافی کرێکارانە و کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی یاسایەکی کاری سەردەمیانە کە یەکسانی و دادپەروەری لە کارکردندا بپارێزێت و لە سایەیدا ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بۆ کرێکاران دابینبکات.
دەشڵێت، ئێمە باوەڕی تەواومان بە خەباتی پیشەیی کرێکاران هەیە و بۆ هەمیشە لەگەڵتان دەبم و پشتگیرێکی سەرەکیم بۆ داواکارییە رەواکانتان، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە، سەربەرزیش بۆ کەسوکارە بەڕێزەکانیان.
AM:09:54:01/05/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت