مەسرور بارزانی: حکومەت هەوڵی زۆری داوە لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پابەندبوونی حکومەت بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران دووپات دەکەینەوە."
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران:
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم .
ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبوون و ئەرک و بەشداریی کارای كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا ، هەوڵی زۆری داوە و کاری کردووە لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لەم ڕووەشەوە، پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی هەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و تەندروست بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
AM:09:41:01/05/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت