له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاووتوێ كرا
وێستگه‌نیوز-
له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به به‌شداری وه‌زیری پێشمه‌رگه، پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاووتوێ كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رۆژی 30ی نیسانی 2025، به ئاماده‌بوونی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، فه‌ریق روكن عیسا عوزێر سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌رپرسانی باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، شاندێكی سه‌ربازی و دیبلۆماسی ئه‌مریكا، پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاووتوێ كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا".
راشیگه‌یاند كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی داهاتووی پرۆسه‌كه.
PM:11:54:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت