كاتی به‌ڕێكه‌وتنی حاجیان بۆ سعودیه راگەیەندرا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی سه‌رۆكی شاندی حاجیانی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ پێشوازیكردن له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كردووه و هه‌وڵده‌ده‌ن باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حاجیانی كوردستان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره‌یه و بۆ ئه‌مساڵیش مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، د. پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی راسپارد كه بڕی چوار ملیار و دووسه‌د ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج بكرێت تاوه‌كوو تێچووی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه.
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی وتی: "له رۆژی 2025/5/16 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له رۆژی 16 -2025/5/17 حاجیانی كوردستان به‌رێگای وشكانی به‌ڕێ ده‌كه‌ون كه ژماره‌یان 1645 حاجییه و رۆژی 2025/5/19 یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به رێگه‌ی ئاسمانی له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه به‌ره‌و سعودیه به‌ڕێ ده‌كه‌ون كه ژماره‌یان 3491 حاجییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حاجیانی وشكانی به‌دوو رۆژ گه‌شت ده‌كه‌ن به‌جۆرێك حاجیانی (پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین و گه‌رمیان)، له رۆژی 2025/5/16 گه‌شت ده‌كه‌ن و حاجیانی (پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و زاخۆ)، له رۆژی 2025/5/17به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌ون".
سه‌رۆكی شاندی حاجیانی راشیگه‌یاند كه حاجیانی ئاسمانی كه له‌رۆژی 2025/5/19 گه‌شته‌كانیان ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو رۆژی 2025/5/28 گه‌شته‌كانی ئاسمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:10:02:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت