داواكاريیه‌ك له فراكسیۆنی یه‌كگرتووه‌وه بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه ناڕازییه‌كان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داواكارییه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه ناڕازییه‌كان ده‌كات بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی فراوان دژی ده‌سه‌ڵات.
مسته‌فا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ میدیا حزبه‌كه‌ی وتی: "داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه ناڕازی و ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌یه‌كی فراوان و جددی دروست بكه‌ین دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و قۆرخكار".
ئاماژشی به‌وه‌دا كه ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن "هاوڕابێت و یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌بێت و دژایه‌تی حوكمڕانییه‌كی سه‌قه‌ت بكات".
وتیشی: "لێره‌وه بانگه‌واز ده‌كه‌م بۆ هه‌موو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان، هه‌موو جیاوازییه‌كان وه‌لابنێین و چوارچێوه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن دروست بكه‌ین".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش رایگه‌یاند كه "داواكارین سه‌رجه‌م لایه‌نه ناڕازیه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ئومێدێك دروست بكه‌ینه‌وه بۆ هاوڵاتیان".
PM:09:36:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت