وه‌زاره‌تی كاره‌با: پڕۆژه‌ی رووناكی ده‌گاته 12 گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی هه‌ولێر و دوو گه‌ڕه‌كی سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی رووناكی، وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ڵده‌ستێت به‌دابینكردنی كاره‌بای نیشتیمانی 24 كاتژمێری بۆ دوازده گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر و دوو گه‌ڕه‌كی شاری سلێمانی.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر بریتین له (شۆڕش، كانی، نووسه‌ران، كوێستان، كۆماری، رووناكی، پزیشكان، مه‌نتكاوه، ئازار، زانكۆ، حه‌مرین و شاره‌وانی) و گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانیش بریتین له (هه‌واری تازه و به‌شێكی تووی مه‌لیك)".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك سوومه‌ندبوون له پڕۆژه‌ی رووناكی و كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكرا و به‌مزووانه‌ش ده‌گاته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه كه "پڕۆژه‌ی رووناكی به‌رده‌وامه له فراوانبوون و تائێستا له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 600 هه‌زار هاوڵاتی كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه و نزیكه‌ی 750 موه‌لیده‌ی تایبه‌ت وه‌ستێنراون له 43 گه‌ڕه‌كی جیاواز له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كسانه به 126 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌رووی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوییه‌وه".
وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوڵاتیانیشی ئاگاداركردۆته‌وه، "بۆ زانیاری زیاتر، هاوڵاتییان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌ی ڕوناكی له‌ڕێگای ژماره 1992 له‌كاتی هه‌بونی هه‌ر پرسیارێك، سه‌نته‌ره‌كه له‌كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تاوه‌كو 9:00ی شه‌و به‌رده‌سته".
PM:08:44:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت