ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا لیژنه بۆ به‌جێگه‌یاندنی رێكاره‌كانی خانه‌نشینی پێكبهێنرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ كردووه بۆ هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و هیچ ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستێك له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، هاوكات وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد، به‌زووترین كات لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ دانانی ڕێكار و میكانیزمی گونجاو بۆ ئاسانكاری له زوو به‌جێگه‌یاندنی ڕێكاره‌كانی خانه‌نشینی و خه‌رجكردنی مووچه و شایسته‌كانی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی نیسانی 2025، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراقی فیدراڵ و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان خسته‌ڕوو.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، له ڕاپۆرتێكدا، ڕوونی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تیان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بێت، پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ كردووه به ئاراسته‌ی هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و دانانی داهاته‌كه‌ی له گه‌نجینه‌ی گشتیی فیدڕاڵ، له‌م ڕووه‌وه هیچ ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستێك له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم.
دواتر هه‌ریه‌ك له ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ورده‌كاریی ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان خسته‌ڕوو و ئاماژه به‌و بڕگانه‌ی گفتوگۆكان درا كه به‌ره‌وپێشچوونی باشیان به‌خۆوه بینیوه و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی ماون و په‌یوه‌ندیدارن به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی بۆ پشتیوانیی دانوستان و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه بۆ هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت. له‌م پێناوه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات، له هاوئاهه‌نگی و دانوستان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا، بابه‌ته‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر زیانی دارایی به گه‌نجینه‌ی گشتی نه‌گات كه ده‌یان ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خانه‌نشینی گشتی له هه‌رێمی كوردستان كرا له به‌ر ڕۆشنایی یاسای خانه‌نشینی گشتی یه‌كگرتووی ژماره 9 ی ساڵی 2014 و بڕیاری دادگای فیدراڵی، له‌م بڕگه‌یه‌دا له‌لایه‌ن عه‌بدولحه‌كیم خسره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ڕاپۆرتێك خرایه‌ڕوو.
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له بایه‌خدانی تایبه‌ت به خانه‌نشینان و ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندییان كه ته‌مه‌نی خۆیان له خزمه‌تی گشتی به‌سه‌ربردووه و شایانی خزمه‌تكردنن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی و ئابووری، كاروباری پێشمه‌رگه و ناوخۆ )ی ڕاسپارد ، به‌زووترین كات لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ دانانی ڕێكار و میكانیزمیی گونجاو بۆ ئاسانكاریی له زوو به‌جێگه‌یاندنی ڕێكاره‌كانی خانه‌نشینی و خه‌رجكردنی مووچه و شایسته‌كانی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رته‌كانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به‌جۆرێك كه ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی خانه‌نشینی و خه‌رجكردنی شایسته‌كانیان دوا نه‌كه‌وێت.
PM:06:34:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت