وەزارەتى ناوخۆ دوو توێژ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى دەبەخشێت
وێستگەنیوز_
وەزارەتى ناوخۆ دوو توێژ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى دەبەخشێت.
وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ئاسانکردنى رێوشوێنەکان بڕیاردرا منداڵانى تازە لەدایکبوو لەکاتى دەرهێنانى تۆمارى لەدایکبوون (بیان الولادە) و گەورە ساڵانى سەروو تەمەن 65 ساڵ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنیی پێشوەختە بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى ببەخشرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەو کەسانە دەتوانرێت راستەوخۆ روو لە فەرمانگەکانى تایبەتمەند لە سەرتاسەرى وڵات بکرێت.
بڕیارى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنى لە ئەمساڵدا تایبەت بە دەرهێنان و نوێکردنەوەى کارى نیشتمانى، کە جێگرەوەى ناسنامەى بارى کەسێتى و رەگەزنامەیە، دەرچوو.
PM:03:58:30/04/2025
ئهم بابهته 4676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت