وەزارەتی پەروەردە کات و خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و ریزبەندیی وانەکانی بڵاوکردەوە.
تاقیکردنەوە لە 1ـی 6ـی 2025 دەستپێدەکات و لە 29ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
ریزبەندیی وانەکان وەکو ساڵانی رابردووە، بۆ زانستی بە زیندەزانی و بۆ وێژەیی بە مێژوو دەستپێدەکات.
بەپێی رێنوێنیی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکان لە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکەن.
هەر رۆژێک پشووی فەرمی بێت، پاش پشووەکە تاقیکردنەوەکان بە ریزبەندیی خۆیان بەردەوام دەبن.
لەو بابەتانەی قوتابییان پێویستیان بە بژمێر بێت، دەتوانن تەنیا بژمێری وەزارەتی پەروەردە بەکاربهێنن.
PM:03:11:30/04/2025
ئهم بابهته 2100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت