فوئاد حوسێن: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەڵێت: لە واشنتن، لەگەڵ دوو كۆمپانیای هه‌نارده‌كاری نه‌وتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و هەموو هەوڵێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەدەن.
چەند ڕۆژێکە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە و چاوی بە چەندان بەرپرسی ئەمریکی کەوتووە.
ناوبراو بە میدیاکانی راگەیاند، له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای هه‌نارده‌كاری نه‌وتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وت كردووه.
جەختیشی کردەوە لەوەی، "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه چاره بكرێت.
لە مانگی ئاداری 2023 بەهۆی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە و هەتا ئێستا دیار نییە کەی دووبارە دەست بە هەناردەکردنی دەکرێتەوە.
PM:01:59:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت