کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی 4ـی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا. هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دکرێت کەشی سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ بێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :39 پلەی سیلیزی


AM:11:42:30/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو