ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی 4ـی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری سەرەکی دەکرێت:
تەوەری یەکەم:
خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە گفتوگۆ و دانوستانەکانی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێکەوتی 19-04-2025، لە شاری بەغدا و دوا کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لە ڕێکەوتی 20-04-2025، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ بەرهەمهێنان.
تەوەری دووەم:
خستنەڕووی پێشنیاری ڕەشنووسی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی خانەنشینی گشتی لە هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ـی ساڵی 2014 و بڕیاری دادگای فیدراڵی لەمبارەیەوە، بە هۆی بەرفراوانبوونی سنووری دەسەڵات و ئەرک و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی.
AM:09:35:30/04/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت