نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین


وێستگەنیوز_

هێشتا ئەو شەڕە بازرگانییەی کە لە ئارادایە بەردەوامە و ململانێی نێوان ئەمریکا و چین، بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوت هەژمار دەکرێت، ئەمرۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، دابەزینی نوێی تۆمارکرد.
 
ئەمرۆ چوارشەممە 30ـی 4ـی 2025، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 50سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 59 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


AM:08:34:30/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت