بابەکر زێباری: کردەوەکانی پە-کە-کە جێگەی قبووڵکردن نییە


وێستگەنیوز-

راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی رایدەگەیەنێت، ئەو کردەوانەی پەکەکە دەیکات لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نییە و جێگەی قبووڵکردن نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، بابەکر زێباری، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی بە میدیای پارتی راگەیاندووە، "کردەوەکانی پەکەکە جێگەی قبووڵکردن نییە، ئەوەی دەیکات بەڵگەیە لەوەی نایانەوێت بچنە ژێر فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەو کردەوانە لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نییە و زەرەر بە خۆیی دەگەیێنێت، هەر بۆیە پێویستە سنوورێک بۆ پەکەکە دابندرێت و نابێت ڕێگە بدرێت چیتر درێژەیی پێبدات".

ئەوەشی خستەڕوو، "مەسعود بارزانی دژی شەڕی براکوژییە و بەهەمووشێوەیەک دژی دەوەستێتەوە، پاڵپشتیی پڕۆسەی ئاشتی و رۆژئاوای کوردستانە".

بابەکر زێباری وتی، "پەکەکە دەیەوێت ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدات، هەربۆیەناچار دەبێت بچێتە ژێر فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و جگە لە پڕۆسەی ئاشتی هیچ بژاردیەکی دیکەی نییە".


PM:09:47:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت