پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری هەڵهاتووی دەستگیرکرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە پێشتر لە شاری بەغدا کەسێکیان کوشتووە و بەرەو کوردستان هەڵهاتوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداوە هەواڵمان پێگەیشت کە دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و ڕایانکردووە بەرەو هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیمان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا تۆمەتباران دەستگیر بکەین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لێرەوە هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەولێر شوێنی داڵدەدانی تۆمەتباران نییە و هەر کەسێک تاوان ئەنجام بدات، لە کەمترین ماوەدا دەستگیر دەکرێ و رادەستی یاسا دەکرێت".
PM:08:19:29/04/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت