عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌باره‌ت به دروستبوونی گرفت بۆ مووچه هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به دروستبوونی گرفت بۆ مووچه هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م مانگه‌ش مووچه دێت، به‌ڵام مانگه‌كانی تر ئه‌گه‌ر هه‌یه گرفتی بۆ دروستی بێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "بۆ مانگی (چوار) یش موچه‌دێت، به‌ڵام گرفتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ چاره‌سه‌رنه‌كرێت… گرفتی گه‌وره له ئاینده بۆ موچه دروستده‌دبێت".
ناوبراو نووسیویه‌تی: "گرفته‌كه ئه‌مه‌یه جگه له داهاتی ناوخۆی هه‌رێم. ئێستا عێراق بۆ موچه‌ی خۆی و هه‌رێم، پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت زۆر زۆر به‌هێزه و ئه‌مه‌ش كێشه بۆ مووچه‌ی عێراق دروست ده‌كات".
روونیشیكرده‌وه كه "داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم و به‌غداش سفره. دانیشتوانی عێراقیش ساڵانه نزیك یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار زیادده‌كات".
PM:06:48:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت