دانا عه‌بدولكه‌ریم: هه‌موو رێگاكانی نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ین به دووساید
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پلانی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه هه‌موو رێگاكانی نێوان پارێزگاكان بكه‌ین به دووساید.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "پلانمان ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان پارێزگاكان بكرێن به دووساید”.
وتیشی: "دوای ته‌واوكردنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كار له رێگا لاوه‌كییه‌كانیشدا ده‌كه‌ین”.
دانا عه‌بدولكه‌ریم باسی له‌وه‌شكرد، "له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش نزیكه‌ی 900 كیلۆمه‌تری رێگای سه‌ره‌كی و لاوه‌كیی گونده‌كان پێویستیان به چاككردن و پاراستن هه‌یه”.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم، له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاككردنه‌وه و پاراستنی رێگاوبانی به‌رده‌ڕه‌شدا هات.
PM:04:32:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت