مه‌ریوان قه‌ره‌نی: په‌كه‌كه حه‌ز ده‌كات هه‌موو خاكی كوردستان ته‌سلیمی سوپای توركیا بكات
وێستگه‌نیوز-
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "په‌كه‌كه چی ده‌وێ و بۆچی هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان؟"، رایگه‌یاندووه كه "به داخێكی زۆره‌وه ماوه‌ی دوو ڕۆژه، چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، به‌بێ هیچ پاساوێك، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری پارێزگای دهۆك كه به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا تا ئێستا پێنج پێشمه‌رگه بریندار بوون.
مه‌ریوان قه‌ره‌نی ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك ئه‌ندام له لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌م ره‌فتارانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، په‌كه‌كه له ڕێگه‌ی ئه‌م كاره‌وه، سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی پێشێل كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به دڵنیاییه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی خاوه‌ن پره‌نسیپه و هیچ جموجۆڵێك له خۆوه ناكات و ئه‌گه‌ر تا ئێستاش به‌رپه‌رچی هێرشاكاران نه‌دراوه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه چاوه‌ڕێی فه‌رمان ده‌كات، ئه‌گینا هیچ هێزێك ناتوانێت به‌رامبه‌ر به وره‌ی پۆڵایینی پێشمه‌رگه بوه‌ستێته‌وه. كه‌چی به‌داخه‌وه له به‌رامبه‌ردا په‌كه‌كه هێزێكی بێ پره‌نسیپی مورته‌زه‌قه‌یه كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند كه‌سێكی نێو حزبه‌كه‌ی خۆیان نه‌ك هه‌موو كارێك ده‌كات، ته‌نانه‌ت ڕێز له په‌یامه‌كانی ئه‌و سه‌رۆكه‌شیان ناگرێت كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه له زینداندایه! چونكه هه‌مووان ده‌زانن به‌ڕێز ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به ڕوونی داوا له په‌كه‌كه ده‌كات كه چه‌ك دابنێن، نه‌ك په‌لاماری پێشمه‌رگه بده‌ن كه پارێزه‌ری كوردستانه".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "به دڵنیاییه‌وه زۆر هۆكار له پشت هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌یه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به كورتی ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین:
- په‌كه‌كه دژی ئاشتییه: به‌داخه‌وه ئه‌و گرووپه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا گرتووه، دژی ئاشتین و قازانجی خۆیان له شه‌ڕ و ناكۆكیدا ده‌بیننه‌وه، بۆیه ئێستا كه پرۆسه‌ی ئاشتی له باكووری كوردستان و توركیا هاتۆته ئاراوه، سه‌رانی په‌كه‌كه كێچ كه‌وتۆته كه‌وڵیان و ده‌یانه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت ئه‌م پرۆسه‌یه له‌بار ببه‌ن. هه‌روه‌ك ڕوونیشه كه هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵی له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی په‌لاماردانی پێشمه‌رگه‌وه ئاسته‌نگ بخه‌نه نێو پرۆسه‌كه‌وه.
- په‌كه‌كه دژی یه‌كڕیزیی كورده: خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن كه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كخستنی كوردانی سوریا به ئه‌نجام گه‌یشتوون و خۆشبه‌ختانه كوردانی سوریا جۆرێك له یه‌كڕیزییان له‌نێو خۆیاندا دروست كردووه. په‌كه‌كه زۆر له‌مه نیگه‌رانه، چونكه حه‌زی ده‌كرد كوردی سووریا دوو به‌ره بن، به‌ره‌یه‌كیان له پاڵ په‌كه‌كه بن و به‌ره‌كه‌ی تریان دژی بن، تاوه‌كوو سوود له‌م دووبه‌ره‌ییه وه‌ربگرێت و له سیاسه‌ته‌كانی خۆی له رفاندنی منداڵان و كاری نایاسایی به‌رده‌وام بێت (هه‌روه‌ك له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا په‌كه‌كه ده‌یان منداڵی له ڕۆژئاوای كوردستان ڕفاندووه).
- په‌كه‌كه حه‌ز ده‌كات له جیاتی پێشمه‌رگه، سوپای توركیا ره‌بایه دابنێت: له‌وانه‌یه كه‌سانێك ئه‌م خاڵه‌یان پێ سه‌یر بێت، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئێستا سوپای توركیای لێ بوایه، په‌كه‌كه هێرشی نه‌ده‌كرده سه‌ر، چونكه ئه‌و حزبه حه‌ز ده‌كات هه‌موو خاكی كوردستان ته‌سلیمی سوپای توركیا بكات، وه‌ك چۆن هه‌ر ڕۆژه‌ی له ناوچه‌یه‌ك ده‌كشێته‌وه و هه‌ڵدێت!
مه‌ریوان قه‌ره‌نی راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكاری دیكه له پشت هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌دان، هیوادارم سه‌رانی په‌كه‌كه به خۆیاندا بچنه‌وه و واز له‌و ره‌فتارانه بهێنن و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناچار نه‌كه‌ن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه، ئه‌گینا به‌رپرسیارێتیی مێژوویی هه‌ر ڕووداوێك له ئه‌ستۆی په‌كه‌كه‌دایه".
PM:02:56:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت