واده‌ی كۆتاییهاتنی خۆڵبارین و ناجێگیری كه‌ش و ھه‌وا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد رایگه‌یاند كه ناجێگیری كه‌ش و ھه‌وا چه‌ند بۆ رۆژانی داھاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی شه‌ممه كۆتایی دێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆ گه‌رمیه‌كان له‌وانه نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی خه‌ماسینی باكووری ئه‌فریقا و نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور له‌سه‌ر ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كه‌شێكی ناجێگیر له‌ناوچه‌كه‌دا دروستبووه ھه‌ر له خۆڵبارین و چالاكبوونی با و بروسكه و بارانی كه‌م تا مامناوه‌ندیش له‌ھه‌ندێ شوێندا باریوه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "بۆ رۆژانی داھاتووش تا سه‌ره‌تای ھه‌فته‌ی داھاتوو رۆژی شه‌مه 3/5/2025 له‌ئه‌نجامی دووباره چالاكبوونه‌وه‌ی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه گه‌رمه‌كان به‌رووی ناوچه‌كانماندا و بوونی بارسته ھه‌وای سارد له‌به‌رزایه‌كانی به‌رگه‌ھه‌وای سه‌ر ناوچه‌كانی توركیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌ش و ھه‌وای ناجێگیر له‌ناوچه‌كه‌دا درێژه‌ی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ناجێگیری كه‌ش و ھه‌وا خۆی له چالاكبوونی با و خۆڵبارین ده‌بینێته‌وه ھه‌ندێك كاتیش بارانێكی كه‌م له‌ناوچه نزمه‌كان ده‌بارێت له ناوچه نیمچه شاخاوی و شاخاویه‌كانیش له‌كاتی جیاوازدا تاوه بارانی مامناوه‌ند و ھه‌وره بروسكه چالاك ده‌بێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پله‌كانی گه‌رماش به‌گشتی له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه و ته‌نھا له‌و شوێنانه‌ی باران ده‌بارێت به‌شێوه‌ی كاتی كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه".
ده‌شڵێت: "به‌گشتی به‌ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ھه‌وا له‌م كاته‌دا و كه‌می شێ ھه‌وره‌كان له‌به‌رزیه‌كی زیاتری ھه‌وادا چڕده‌بنه‌وه و رێژه‌یه‌كی زۆری دڵۆپه بارانه‌كان له‌ناوچه نزمه‌كاندا پێش گه‌یشتنیان به رووی زه‌وی له‌ھه‌وادا به‌ھه‌ڵم ده‌بنه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ش گه‌ر له ھه‌وره‌كه‌وه بارانێكی مامناوه‌ند داببارێ بارانێكی كه‌م به‌ڕووی زه‌ویه‌كه ده‌گات ھه‌ندێك كاتیش رێژه‌ی دابارینه‌كه زۆرتره و بارانێكی باشتر ده‌گاته رووی زه‌وی".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه كه "له ئێواره‌ی شه‌مه‌ی داھاتوو به‌دواوه 3/5/2025 كاریگه‌ری ئه‌و ناجێگیریه له كه‌شوھه‌وای ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێدێت و كه‌ش سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه".
PM:02:40:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 3956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت