كەشناسیی بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە
وێستگەنیوز_
كەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە سەیدسادق باریوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی دوێنێ دووشەممەوە تا کاتژمێر0:009ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، زۆرترین بڕی باران لە قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێانی باریوە بە 6 ملیم.
بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەم جۆرەیە، (سلێمانى 1.2 ملیم، چەمچەماڵ 0.6 ملیم، سەیدسادق 6.0 ملیم، بازیان 1.4 ملیم، بەرزنجە 0.6 ملیم، ماوەت 0.5 ملیم، پێنجوێن 2.3 ملیم، قڕگە 3.5 ملیم، قەرەداغ 3.8 ملیم، سیتەک 3.9 ملیم، یاخسەمەر 0.7 ملیم، چوارتا 5.5 ملیم، دووز 0.4 ملیم، خانەقین 0.6 ملیم).
PM:12:59:29/04/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت