ئامێدی.. بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکەوە دوو پێشمەرگە بریندار بوون
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ سێشەممە 29ـی 4ـی 2025، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێکەوە لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، دوو پێشمەرگە بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، "درۆنەکە بەسەر بارەگایەکی پێشمەرگەدا کەوتووەتە خوارەوە و دوو پێشمەرگە بریندارن".
بەرپرسێکی ئەمنی سنووری ئامێدی رایگەیاندووە، "تەندروستی پێشمەرگەکان باشە.
"
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، لە سنووری ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە خاڵێکی سەربازی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
AM:11:12:29/04/2025
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت