وەزارەتی کاری عێراق هێنانی کرێکاری بیانی لە سووریا و چوار وڵاتی دیکە قەدەغە دەکات
وێستگەنیوز_
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بڕیاریدا هێنانی کرێکاری بیانی لە پێنج وڵاتەوە قەدەغەبکات.
حەسەن خوام وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە هێنانی کرێکاری بیانی لە وڵاتانی سووریا، ئیندۆنیزیا، پاکستان، بەنگلادش و فلیپین رابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی یاسا دەبێت 80%ـی دەستی کار ناوخۆیی بێت و 20%ـی کرێکارانی بیانی بن، بۆیە وەزارەتەکە بەردەوام چاودێریی دەکات و هەوڵ بۆ خستنەسەر کاری هاوڵاتییانی ناوخۆیی دەدات.
AM:10:10:29/04/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت