پارتی لیبڕاڵی فەرمانڕەوای کەنەدا هەڵبژاردنی گشتیی بردەوە


وێستگەنیوز_

مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، توانی بڕوا بە دەنگدەرانی کەنەدی بهێنێت کە ئەو ئەزموونەی لە بەڕێوەبردنی قەیرانە ئابوورییەکاندا هەیەتی، دەتوانێت وای لێ بکات رووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ببێتەوە. بەم هۆیەوە بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی، پارتی لیبڕاڵی فەرمانڕەوا، هەڵبژاردنی گشتیی کەنەدای بردەوە.
 
پارتی لیبڕاڵ بە بەدەستهێنانی 43٪ یەکەم بووە، واتە کابینەی داهاتووی حکومەتی کەنەدا پێکدێنێت، بەڵام لە ئەنجوومەنی نوێنەران کە خاوەن 343 کورسییە، زۆرینەی بەدەستەوە نابێت، بەڵکو 144 کورسیی دەبێت.
 
پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆن، 41.7٪ـی بەدەستهێناوە، بەم پێیە؛ پیێر پۆلیڤیێر، سەرکردەی پارێزگاران ناتوانێت ببێتە سەرۆکوەزیران، بەڵام پارتەکەی بە 122 کورسییەوە دەتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران.


AM:09:37:29/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو