حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی نوێی بۆ تۆماركردنی تاكسی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز -
به واژۆی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنماییی ژماره (3)ی ساڵی 2025ی تۆماركردنی تاكسی نوێ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی نیسانی 2025، له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ئامانجی نوێكردنه‌وه‌ی تاكسی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی ژینگه و باشتركردنی خزمه‌تگوزاریی سه‌رنشینه‌كان و جێبه‌جێكردنی ستانداردی ته‌كنیكیی نوێ، ده‌رگه‌ی تۆماركردنی تاكسی نوێ، دوای چه‌ندین ساڵ وه‌ستان، ده‌كاته‌وه.
به‌پێی ڕێنماییه نوێیه‌كه، ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه ستاندارده تایبه‌ته‌كانی ژینگه‌یی و ته‌كنیكییان تێدایه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی یاسایی و فه‌رمی هێندراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، مافی تۆماركردنیان وه‌كوو تاكسی ده‌بێت، له‌وانه: ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه ته‌نها به به‌نزین كارده‌كه‌ن، ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ته‌نها به غازی شل (LPG) كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی هایبرید و ئۆتۆمبیلی ته‌واو كاره‌بایی (EV) ، ئاسانكاریی تۆماركردنیان وه‌كوو تاكسی بێ ڕسومات بۆ كراوه، وه‌كوو هاندان بۆ ئۆتۆمبیلی كه‌مخه‌رجی و ژینگه‌دۆست.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنماییه هیچ ژماره‌یه‌كی تاكسی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان زیاد نابێت، به‌ڵكوو ئه‌و تاكسییانه‌ی هه‌ن خاوه‌نه‌كانیان ده‌توانن سوود له تابلۆكانیان وه‌ربگرن بۆ تاكسی مۆدێل نوێ (كه ژماره كاتی بن یان ئۆتۆمبیلی دوایین سێ مۆدێل تۆماركراو بن) و تاكسییه كۆنه‌كانیش بكرێنه‌وه ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت و تابلۆی تایبه‌تیان بێ خه‌رجیی دارایی پێ ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه نوێیه‌كه، ڕه‌نگی تاكسی نوێ هه‌مان ڕه‌نگی تاكسی كوردستان به كۆدی (4Q0) ده‌بێت و خاوه‌نی تاكسی ده‌توانێت له كوردستان به‌م كۆده تاكسییه‌كه‌ی بۆیه بكات، یان له كۆمپانیایه‌وه به‌م ڕه‌نگ و كۆده به‌رده‌ست بێت بۆ كڕین. تاكسییه كۆنه‌كه‌ش به‌گوێره‌ی خواستی خاوه‌نه‌كه‌ی بۆیه ده‌كرێته‌وه به هه‌ر ڕه‌نگێكی په‌سندكراو جگه له ڕه‌نگی تاكسی.
پێویسته ئۆتۆمبیڵه‌كان تازه هاورده‌كراوبن و پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی، ته‌كنیكی و ژینگه‌ییان تێدابێت كه له ڕێنماییی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیڵ ژماره 7ی ساڵی 2021ی هه‌مواركراودا دیاری كراون، ته‌نها ئۆتۆمبیڵه‌كانی سێ ساڵی مۆدێلی كۆتایی په‌سندكراون بۆ گۆڕین بۆ تاكسی.
له ڕێنماییه نوێیه‌كه‌دا، بۆ ئۆتۆمبیلی هایبرد و ته‌واوكاره‌بایی، 74 جۆر و بۆ ئۆتۆمبیلی به‌نزین 89 جۆر وه‌كوو پاشكۆ دیاركراون كه ڕێگه‌پێدراون بگۆڕدرێن بۆ تاكسی.
بۆ بینینی ده‌قی ڕێنماییه‌كه كلیك لێره بكه:
PM:09:20:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت