محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: كۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی مێژوو، هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد بووه
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران به درێژایی مێژوو، هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد بووه و "له رۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌رگای واڵابووه بۆ گه‌له‌كه‌مان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له گوندی گوڵه‌خانه، پێشوازی له شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا، باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، عیراق، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌كه كرا. پاشان تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران".
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند كه "به درێژایی مێژوو، هاوكار و پشتیوانی گه‌لی كورد بووه، به‌تایبه‌ت له رۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌رگای واڵابووه بۆ گه‌له‌كه‌مان، له كاتی كیمیابارانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئاواره بونی خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ستی رژێمی به‌عس".
وه‌ك نووسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، باس له گرنگی ئاڵوگۆری بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا، كه رۆڵێكی به‌ر چاویان هه‌بووه له ئاڵوگۆركردنی به‌رهه‌مه‌كان و كاڵا‌و شمه‌ك".
PM:07:40:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت