رەشنووسێک بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە لە سووتان ئامادە کرا و پێشکەش بەلایەنی پەیوەندیدار کرا
وێستگەنیوز-
رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت رەشنووسێکی بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە لە سووتان پێشکەش بە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، بە چاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە ئامادەبونی پارێزگاری و جێگری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و بەشێک لە بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی حکومەت و ژمارەیەک لە رێکخراو و کۆمپانیاکانی بەشدار لە سەوزکردنی شاخی گۆیژە، رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت پلانی پاراستنی شاخی گۆیژەی لە سووتان پێشکەش بە نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران کرد.
ئامانجی پلانەکە بریتییە لە:
1- پاراستنی شاخی گۆیژەیە لە هەموو جۆرە ئاگرێکی (مهبهستدار و بێ مهبهست) و راهێنانی لایەنەکان تا لە حاڵەتی کەوتنەوەی ئاگردا زیانەکان بۆ کەمترین ئاست داببەزێن.
2- بونیاتنانی توانای تیمهكانی پهیوهندیدار به شاخی گۆیژه له رووی ئامادهكاری بۆ كوژانهوهی ههرچی زووی ئاگر كهوتنهوهكان.
3- دروستكردنی ههماههنگی پێویست له نێوان لایهنه پهیوهندارهكان و دروستكردنی بۆردی پهیوهندییهكان تا بتوانن بریاری پێویست بۆ پاراستنی گۆیژە بدەن.
پلانەکە لەلایەن رێکخراوی CDO دارێژراوە بە بەشداری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و راسپاردەی تەواوی تێدایە تا لایەنە حکومyیەکان بیگرنە بەر بۆ پارێزگاری لە شاخی گۆیژە لە سووتان و کەمکردنەوەی زیانەکان لەکاتی کەوتنەوەی ئاگر, بریارە پلانەکە دوای پێداچوونەوە پەسەند بکرێت.
PM:06:45:28/04/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت