ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەلاحەدین بەهادین و لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا کرا


وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەبارەگای تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، پێشوازیكرد لە لاهور شێخ جەنگی، بەرەی گەل و شاندی یاوەری.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و دۆخی سیاسی ناوچەكە و پرۆسەی ئاشتی باكوور و رۆژئاوا.

لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ كرا دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر كاری هاوبەش و پێكەوەیی لەپێناو پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەی كورد لەبەغدا.


PM:04:30:28/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو