"عەقڵیەتی کۆنترۆڵکردن لە لایەن عێراقەوە شکست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەهێنێت"
وێستگەنیوز_
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی عێراق بە عەقڵیەتی کۆنترۆڵکردن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەپیکور مامەڵە بکات، ئەوا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەستەمە.
سەباح سوبحی لە لێدوانێکیدا دەڵێت، دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت لەبارەی نرخی تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت کە بە 16 دۆلار دیاریکراوە، دڵنیایی بداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەپیکور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەی راوێژکاریی نابێت دەستکاری گرێبەستەکان بکات، دەبێت قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان بداتەوە و پێوستیشە نەوتی خاو بۆ پێداویستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان زیاد بکات.
رۆژی یەکشەممە 27ـی 4ـی 2025، ئەپیکور لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، رۆژى 20ـى ئەم مانگە لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەبارەى پرسى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بووە و نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
PM:12:12:28/04/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت