شۆرش ئیسماعیل بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگەی راگەیاند
وێستگەنیوز_
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی ڕێوڕەسمی ڕایگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگەی رایگەیاند: بەرەوپێشچوونەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنین.
ئەمرۆ دووشەممە، 28ـی 4ـی 2025، شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاند: ئەم گەشەسەندنە پزیشکییە لە بواری سەربازیدا، سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم بەرنامە ئەلیکترۆنییە بۆ زانین و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی پزیشکییە لە سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا، هەڵسەنگاندنی سەرجەم چارەسەرە پزیشکییەکان ئاگاداربوونە لە هەموو ئەوحاڵەتانەی کە ناهەموار، ئاشتی، شەڕ، لەسەر یەکە سەربازییەکان و تاکی هێزی پێشمەرگە دێتە پێشەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، ڕاشیگەیاند "بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی پێشمەرگە، دەستپێشخەرییەکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵکو سەرجەم یەکە پزیشکییەکانی دیکەش سوودمەندبن لێی، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لەم بەرنامەدا ڕۆڵیان هەبووە. هیوادارم بیرۆکەی نوێیان هەبێت بۆ ئەوەی خزمەت بە پزیشکیی سەربازی بکات و ئێمەش وەک وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی دەکەین."
AM:11:40:28/04/2025
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت