کەشناسی: ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له هەندێک ناوچە ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییە سنووريیەکان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچە سنووریيەکانی رۆژهەڵات و له هەندێک لەناوچەکانی ده‌ڤه‌رى پشدەر ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە ، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان :35 پلەی سیلیزی


AM:11:17:28/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو