شۆفێرێك به ئۆتۆمبێل له خێزانه‌كه‌ی ده‌دات و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مشه‌و، له سه‌نته‌ری ئیداره‌ی زاخۆ، پیاوێك به‌هه‌ڵه به ئۆتۆمبێل له خێزانه‌كه‌ی ده‌دات و راسته‌وخۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
پۆلیسی زاخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاتژمێر 7:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی نیسان، له رووداوێكی هاتووچۆدا له گه‌ڕه‌كی ژیان ژنێك گیانی له‌ده‌ست دا.
پۆلیس ده‌ڵێت: "پیاوێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی داوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ژنه‌كه ناوی "(د. م. ب.) بووه و ته‌مه‌نی 43 ساڵ بووه و دوای رووداوه‌كه راسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ست داوه".
راشیگه‌یاند كه هاوسه‌ری ژنه‌كه به‌پێی ماده‌ی 24ی یاسای هاتووچۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
PM:11:12:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت