زیاد جه‌بار: به‌شێك له هێزه‌كانی ئاسایش خوڕه‌وشتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مرۆڤیان تیا نییه
وێستگه‌نیوز-
زیاد جه‌بار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌شێك له هێزه‌كانی ئاسایش خوڕه‌وشتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مرۆڤیان تیا نییه.
زیاد جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كاتی رووداوه‌كه‌ی دوێنێدا كه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر ته‌نها دوو كه‌سی له‌گه‌ڵدا بووه كه یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه‌ی بووه و ئه‌وی تریان كوڕه‌كه‌ی بووه، "كه‌سیشیان بریندار نه‌بووه".
زیاد جه‌بار كه هاوكات به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی-یه، بۆ كه‌ناڵ 8 ده‌ڵێت: "له رابردوودا ده‌زگای ئاسایش هێزێك بووه كه شانازیمان پێوه‌كردووه، ئه‌منییه‌تی خه‌ڵكی كوردستانیان پاراستووه، له دوای راپه‌ڕین ئه‌و ده‌زگایه به چه‌ند قۆناغێك خزمه‌تی زۆری به هاوڵاتیان كردووه، بۆیه ناكرێت له رووداوێكی وادا هه‌موو شتێك زه‌ڕبی سفر بكرێت".
وتیشی: "ئه‌مانه‌ی ئێستا هه‌ن له‌م داموده‌زگایانه پێویستیان به‌وه‌یه فێری خوڕه‌وشتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ بكرێن، به‌داخه‌وه به‌شێكییان ئه‌م خوڕه‌وشته‌یان تیادا نییه".
روونیشیكرده‌وه كه "له رابردوودا ده‌یان سكاڵا هه‌بووه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی ناته‌ندروستیان كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی نیگه‌رانی".
زیاد جه‌بار راشیگه‌یاند كه "سه‌رۆكی یه‌كێتی بڕیاری داوه رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هێرشكاره‌كان بگرێته‌به‌ر، ئومێد ده‌كه‌م به‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی درا بتوانین كه‌مێك ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
PM:10:10:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت