سبه‌ینێ یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سبه‌ینێ یه‌كێتی و پارتی له ئاستی باڵا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له هاوینه‌هه‌واری دوكان كۆده‌بنه‌وه.
كه‌ناڵی كوردسات نیوز له زاری سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "سبه‌ینێ له هاوینه‌هه‌واری دوكان له‌سه‌ر ئاستی باڵا یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سرور بارزانی كۆده‌بنه‌وه".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كرێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا زۆر لایه‌نی گرنگی په‌یوه‌یست به پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م یه‌كلابكرێته‌وه.
PM:09:44:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت