"23 هه‌زار پارچه زه‌وی بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌یه"
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27ـی نیسانی 2025، كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "له داهاتوویه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت، ڕێككاره‌كانی دابه‌شكردنیان له قۆناغی كۆتایی دایه، ته‌نیا چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی و هونه‌ری ماوه".
كارزان هادی بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "تائێستا سێ هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش كراوه و 23 هه‌زار پارچه زه‌وی تر بۆ دابه‌شكردن ئاماده كراوه".
وتیشی: "ناوی 45 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت و سوودمه‌نده‌بن له وه‌رگرتنی زه‌وی".
له 27ـی ئاداری 2024، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیار درا به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند نه‌بوون.
PM:09:27:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت